ئەم ئەپلیکەیشنە یارمەتی دەری منداڵانی کوردە لە هەر کوێی ئەم دنیایە بن . منداڵان فێر دەبن چۆن پیتە کوردیەکان بنوسن و بڵێن بە دەنگ و ڕەنگەوە فێر دەکرێن .
جگە لەوە ژمارەکان فێردەبن و دەتوانن کویزی هەڵبژاردن بۆ پیتەکان بکەن ڕەنگی وێنەکان و لەگەڵ هەندێک یاری منداڵانە بۆ هاندان و فێر کردنیان .
پێکهاتەی بەرنامەکە
١) وتنی پیتەکان بە وێنە و دەنگ و پەنجە دانان.
٢) نوسینی پیتەکان
٣) ڕەنگ کردنی وێنەکان
٤) کویزی پیتەکان
٥) وتنی ژمارەکان
٦) فێرکردنی وشەکانی وەک ڕۆژەکانی هەفتە و مانگە کوردی و زاینیەکان و میوە و هەندێک وشەی تر
٧) یاری دۆزینەوەی هێلکە کە سەرنجی منداڵان ڕادەکێشێت بۆ تەرکیز کردنیان لەسەر پیتەکان .
٨) دۆزینەوەی وشەی ڕاست بە وێنە و دەنگی پیتەکانەوە .